له ئامه‌د پۆلیس هێرش ده‌كاته سه‌ر مامۆستایان
به ده‌یان مامۆستا ده‌ستبه‌سه‌ركراون
K24 – هه‌ولێر
له شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان ئاڵۆزی و پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و مامۆستایان روویدا.
مامۆستایان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئامه‌د كۆ بوونه‌وه و ویستیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێك بخه‌ن، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌یان پێ نه‌دا، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕو پیكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا و به ده‌یان مامۆستا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له ئامه‌د نزیكه‌ی چوار هه‌زار مامۆستا هه‌ڵپه‌سێردراون، كه نزیكه‌ی 200 مامۆستا له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پیشاندا و ویستیان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی ساز بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیس مۆڵه‌تیان پێ نه‌دا.
پۆلیس به بۆمبی گازی هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی مامۆستایان دا و ئاڵۆزی و پێكدادان روویدا كه به ده‌یان مامۆستا ده‌ستگیركراون.