بارزانى گه‌یشته‌وه هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مێك به‌ر له ئێستا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
دوای ده‌ستپێكردنی گه‌شتێكی دیپلۆماسی، بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی توركيا و فه‌ره‌نسا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی ئه‌و دوو وڵاته, ئه‌مڕۆ 9ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی هێنا و گه‌یشته‌وه كوردستان.