قەڵغانى ڕێزلێنان بە هونەرمەند تەڵعەت عارف عوزێری بەخشرا

پارێزگاری هەولێر قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە هونەرمەند تەڵعەت عارف دەکات
پارێزگاری هەولێر قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە هونەرمەند تەڵعەت عارف دەکات

لە پای ئەو خزمەتەی  بە هونەرى کوردى کردووە، قەڵغانى ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا بە هونەرمەندى دیارى بواری مۆسیقا و گۆرانى کوردى لە هەولێر، تەڵعەت عارف عوزێری بەخشرا.

دووشەممە 2024.9.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، د.کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین، لە هۆڵى سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵاتى زانکۆى سەڵاحەدین،  لە پای ئەو خزمەتەی بە هونەرى کوردى کردووە، قەڵغانى ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا بەخشرایە هونەرمەندى دیارى مۆسیقا و گۆرانى کوردى لە هەولێر، تەڵعەت عارف عوزێری بەخشرا.

لە ڕێورەسمەکە کە لە لایەن ڕاگرایەتی کۆلێژی هونەرە جوانەکانى هەولێر ڕێکخرابوو ، تێیدا مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان و هونەرمەندان و هاوڕێیان و کەس و کاری هونەرمەند ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، ستایشی هونەرمەند تەڵعەت عارفی کرد لە  خزمەتکردنی بە هونەری کوردی، هاوکات تیشکى خستەسەر ڕۆڵى مێژووى  هونەرمەند لە پێشخستن و پەرەپێدانى مۆسیقا و گۆرانى کوردى لە شاری هەولێر.

هونەرمەند عارف عوزێری، ساڵی 1944 لە شاری هەولێر لە دایک بووە، ساڵی 1963 چۆتە خانەی مامۆستایان و ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی تیپی هونەری هەولێر و لەگەڵ زۆربەی گۆرانیبێژان بەژداری هەبووە لەوانە (تاهیر تۆفیق، محەمەد ئەحمد ئەربیلى، یەشار، مشکۆ، تەحسین تەها، حمە جەزا، قادر کابان، جەبار ئەحمەد) هەروەها وەکو ئاواز دانەرە و  خاوەنى چەندین ئاوازە و سروود و ئۆپەرێتی کوردی و تورکمانیە،  بەرپرس و سەرپەرشتیاری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێربووە و بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵی جیاواز کردووە لە عێراق و کوردستان ودەرەوەی ووڵات.