قەڵغانى ڕێزلێنان بە هونەرمەند تەڵعەت عارف عوزێری بەخشرا
لە پای ئەو خزمەتەی بە هونەرى کوردى کردووە، قەڵغانى ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا بە هونەرمەندى دیارى بواری مۆسیقا و گۆرانى کوردى لە هەولێر، تەڵعەت عارف عوزێری بەخشرا.
دووشەممە 2024.9.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، د.کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین، لە هۆڵى سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵاتى زانکۆى سەڵاحەدین، لە پای ئەو خزمەتەی بە هونەرى کوردى کردووە، قەڵغانى ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا بەخشرایە هونەرمەندى دیارى مۆسیقا و گۆرانى کوردى لە هەولێر، تەڵعەت عارف عوزێری بەخشرا.
لە ڕێورەسمەکە کە لە لایەن ڕاگرایەتی کۆلێژی هونەرە جوانەکانى هەولێر ڕێکخرابوو ، تێیدا مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان و هونەرمەندان و هاوڕێیان و کەس و کاری هونەرمەند ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، ستایشی هونەرمەند تەڵعەت عارفی کرد لە خزمەتکردنی بە هونەری کوردی، هاوکات تیشکى خستەسەر ڕۆڵى مێژووى هونەرمەند لە پێشخستن و پەرەپێدانى مۆسیقا و گۆرانى کوردى لە شاری هەولێر.
هونەرمەند عارف عوزێری، ساڵی 1944 لە شاری هەولێر لە دایک بووە، ساڵی 1963 چۆتە خانەی مامۆستایان و ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی تیپی هونەری هەولێر و لەگەڵ زۆربەی گۆرانیبێژان بەژداری هەبووە لەوانە (تاهیر تۆفیق، محەمەد ئەحمد ئەربیلى، یەشار، مشکۆ، تەحسین تەها، حمە جەزا، قادر کابان، جەبار ئەحمەد) هەروەها وەکو ئاواز دانەرە و خاوەنى چەندین ئاوازە و سروود و ئۆپەرێتی کوردی و تورکمانیە، بەرپرس و سەرپەرشتیاری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێربووە و بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵی جیاواز کردووە لە عێراق و کوردستان ودەرەوەی ووڵات.