سه‌رۆك بارزانی: هیچ وڵاتێك دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه
"له هه‌موو سه‌ردانه‌كانم بۆ ده‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆیی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بووه"
K24 - پاریس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، له هه‌موو سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه، پرسی سه‌ربه‌خۆیی گرنگترین خاڵی دیداره‌كان و له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بووه.
له باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌رۆك بارزانی گوتی: "ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بم له‌وه‌ی پرۆسه‌كه سه‌رده‌گرێت، ئه‌وا من موجازه‌فه ناكه‌م".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ڵوێستی به‌غداش له جاران باشتره له باره‌ی ئه‌وه‌ی ببینه به دوو دراوسێی باش".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا رایگه‌یاند، له ئێستادا دۆخی ناوخۆی توركیا له بار نییه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه و پێویستی به كاتی زیاتره.
سه‌رۆك بارزانی، له باره‌ی دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی گوتی: "تا ئێستا هیچ وڵاتێك دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان بۆچوونی جیاوازییان له كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت، ئه‌گینا راست نییه و هیچ وڵاتێكیش دژی سه‌ربه‌خۆیی نییه".
له باره‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گوتی: "به‌ڵێ من نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ چاوم كردووه، ئێستا زۆر باشم و پێویستم به چاویلكه نییه".
سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژئاوای كوردستانیش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌لایه‌نه‌كان كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ و ره‌چاوی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بكه‌ن.