خانمە هونەرمەند فەتانە وەلیدی کۆچی دوایی کرد

خانمە هونەرمەندی کورد فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی ناسراو بە فەتانە وەلیدی لە تەمەنی لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
سیمین چایچی شاعیری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەواڵی کۆچی داویی خانمە هونەرمەند فەتانە وەلیدی بۆ کوردستان24 پشڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کۆچی دوایی کردووە و چەند هونەرمەندێکی دیکەی ناسراوی کورد لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان هەواڵی کۆچی داوایی ئەم خانمە هونەرمەندەیان بڵاوکردووەتەوە.
فەتانە وەلیدی لەدایکبووی 1953ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بڕوانامەی باڵای میوزیکی لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە و لە ساڵانی حەفتاکان لە ڕێگەی حەسەن کامگار، باوکی گرووپی کامگارەکان و محەممەد شەریف وەلیدی باوکی ئاشنای جیھانی میوزیک و هونەری گۆرانی بووە.
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و بەرهەمە هونەرییەکانی 56 گۆرانییە کە لە ڕادیۆ سنە و کرماشان تۆماری کردوون.