گه‌شتیارێك له رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكا
K24 - سۆران:
گه‌شتیارێك به‌ناوی كه‌ریم قادر مامه‌ند، ته‌مه‌ن 36 ساڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی سه‌ر به‌شاری هه‌ولێر، له رووباری گه‌لی عه‌لی خنكا، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران روویان له ناوچه‌كه كردبوو.
رائید به‌یار باڵه‌كی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی سۆران به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌شتیاره، له‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ردێكی نزیك له رووباره‌كه بگرێت، پێی خلیسكاوه و كه‌وتووه ناو رووباره‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یزانیوه مه‌له بكات خنكاوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی سۆران، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران ئاگاداركرانه‌وه، راسته‌وخۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی ئه‌و گه‌شتیاره‌یان له‌ژێر ئاوی رووباره‌كه‌دا ده‌رهێناوه.