فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له خواكوڕك بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - سۆران:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له چیای خواكوڕك و گوندی ئالێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن.
بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، له كاتژمێری 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه و تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ته‌نها بنكه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و به‌هۆی بوونی ئه‌وان، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه و ئه‌و گونده ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و رێگه به كه‌سیش نادرێت بچێته شوێنه‌كه.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی په‌كه‌كه به ئاگربه‌ست ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانییان، بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، له ته‌ممووزی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستییان پێكردووه‌ته‌وه.