کاروان ستوونی بۆ ماڵپەڕی کوردستان24: ژمارەی حاجییانی هەرێمی کوردستان زیاد کرا

تیروپشكی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو وه‌رزی داهاتووی حه‌ج ڕاكێشرا؛ هاوكات گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانرا ژماره‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت.
چوارشه‌ممه، 25ـی ئه‌یلوولی 2024، كاروان ستوونی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: تیروپشكی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو وه‌رزی داهاتووی حه‌ج ڕاكێشرا و هه‌ر ئه‌مڕۆ ناوی حاجییان بۆ وه‌رزی 2025 بڵاو كرایه‌وه.
كاروان ستوونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانرا ژماره‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت، به شێوه‌یه‌ك ژماره‌كه له 4685 بۆ 5120 زیاد كرا، واته 435 بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاد كراوه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق پته‌وه و له‌گه‌ڵیان له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پشكی حاجییانی عێراق له لایه‌ن سعوودیه‌وه زیاد بكرێت، ڕێژه‌ی 17%ـی ئه‌و زیادكردنه به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق له هه‌وڵدایه ژماره‌ی حاجییانی عێراق له 33 هه‌زاره‌وه بۆ 50 هه‌زار زیاد بكات، بۆ ئەو مەبەستە له‌گه‌ڵ بەرپرسانی سعوودی له په‌یوه‌ندیدایه.
كاروان ستوونی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تیروپشكی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو وه‌رزی داهاتووی حه‌ج ڕاكێشراوه ئه‌وانه‌ی ساڵی 2017ـه‌ش ناوی خۆیان نووسی بوو، خرانه ناو تیروپشكه‌كه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، لیستی ناوی ده‌رچووان له كوردستان24 بڵاو ده‌بێته‌وه.