ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی تکریت-کەرکووک 13 قوربانی لێ کەوتەوە

وێنەیەکی ڕووداوەکە
وێنەیەکی ڕووداوەکە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک بە مێدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگەی نێودەوڵەتی تکریت- کەرکووک 10 کەس گیانیان سپاردووە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکە گوتیشی: ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری "تاهۆ، ئەڤەڵۆن" لەگەڵ کرێنێکدا ڕووی داوە ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی ئەوانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان سپاردووە، ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە "هاووڵاتیەک بەناوی "کیفا حازم زەعیل" لە دایک بووی ساڵی 1989ـیە لەگەڵ چوار منداڵی کە تەمەنیان لە نێوان 2013 تا 2022ـە، گیانیان سپاردووە".

هەروەها فەرمانبەرێکی کۆمپانیای 'سمنت' لەگەڵ چوار کەسی دیکە کە دوویان منداڵن گیانیان سپاردووە، تائێستا ناسنامەی منداڵەکان ئاشکرا نەکراوە، هەروەها سێ کەسی دیکەش لەڕووداوەکە بریندار بوونە.

 

Fly Erbil Advertisment