لە دوو تەقینەوەدا لە بەغدا زیاتر لە 40 كەس بوونە قوربانی

دوو تەقینەوەی خۆكۆژی لە بەغدا روویاندا

K24 - ھەولێر

درەنگانێکی شەوی رابردوو، دوو تەقینەوە لە دەوروبەری مۆڵی نەخیل لە شەقامی فەڵەستینی ناوەڕاستی بەغدا روویاندا و زیاتر لە 40 كەس بوونە قوربانی.

پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پارکی ئۆتۆمبێلەکان لە مۆڵی نەخیل تەقیەوە و دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک، کەسێکی خۆکوژ کە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو پێبوو، لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی مۆڵەکە خۆی تەقاندەوە.

بە گوێرەی دواین ئامار لە ئەنجامی تەقینەوەكانی شەوی رابردوودا 12 کەس کوژران و 30 دیکەش بریندار بوون.