کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

پێنجشەممە 26ـی ئەیلوولی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى

دهۆک: 35 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى

سۆران: 33 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى