لە رێگەی كوردستان24 هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی هەولێر رادەگەیەندرێت
ئومێد خۆشناو پارێزگاری یانەی هەولێر سەرجەم بلیتەكانی یاریی داهاتووی یانەی هەولێری كڕیوەتەوە و یارییەكە بۆ هاندەران دەكرێتە خۆڕایی.
یانەی هەولێر لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو لە نێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی زەورا دەكات.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە رێگەی كوردستان24ـەوە موژدەیەكی دایە هاندەرانی یانەی هەولێر و رایگەیاند ئومێد خۆشناو سەرجەم بلیتەكانی یاریی داهاتووی یانەی هەولێری كڕیوەتەوە و چوونە ژوورەوە بۆ نێو یاریگە بۆ هاندەران بێبەرامبەر دەبێت.