عێراقی بێکار، هاوکاریی کرێکارانی لوبنانی دەکات

بەغدا
بەغدا

هاوكارییەكانی عێراق بۆ لوبنان بەردەوامن، لەو باریەوە ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كاری عێراق ڕایگەیاند: دەرگا بەڕووی كرێكارانی لوبنانی دەكەینەوە و ئامادەن پشتیوانییان بكەن.

هاوكات، ئەو لێدوانە بووەتە مایەی ناڕەزایی عێراقییەکان، چونکە ملیۆنان عێراقی بێكارن و وڵاتەكە لە پلەی 32مین وڵاتانی جیهاندایە بۆ بێكاری.

شەڕی حزبوڵلای لوبنان و ئیسرائیل، ماڵوێرانی لوبنانییەكان لێ كەوتووەتەوە، هاوكات عێراق لە چەندان ڕووەوە هاوكاریی لوبنانی كردووە و ئێستەش بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ لوبنانییەكان، دەرگای بەڕووی هاووڵاتییانی لوبناندا دەكاتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری كاری عێراق ڕایگەیاندووە "دەرگاكان بە ڕووی كرێكارانی لوبنانی دەكەنەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە زیاتر لە پێنج ملیۆن عێراقی بێكارن. بە گوێرەی ئامارەكان بێكاریش زیاتر  لە 14%یە. ئامارە فەرمییەكان نیشانی دەدەن كە نزیكەی ملیۆنێك كرێكاری بیانی لە عێراقدا هەن.

مەزهەر محەمەد، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: كرێكاری بیانی ساڵانە دوو ملیار دۆلار ڕەوانەی وڵاتەكانییان دەكەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند: 85%ی  كرێكارانی بیانی ناكارامەن و شارەزاییان نییە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی (سی ئی ئۆ) عێراق لە پلەی 32مین وڵاتانی جیهاندایە بۆ بێكاری و نۆیەم لە وڵاتانی عەرەبییە.

ئەو لێدوانەی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كاری عێراق، كاردانەوەی بەدوای خۆییدا هێناوە، وەك ئاماژەیەك كە ملیۆنان عێراقیی بێكارن و غالب دەعمی چاودێری سیاسی، ئاماژەی بەوە كردووە "سووریا بۆ ئەوەی كرێكارێكی لوبنانی بباتە وڵاتەكەی داوای كەفیل دەكات و ڤیزەی سێ مانگیان پ ێدەدات ئەمەش وەك مەرج بۆ ئەوەی كەسێك لەو وڵاتە كار بكات، بەڵام عێراق هیچ مەرجێكی نییە".