به پیشنیاركردنی ناو بۆ ناونانی منداڵه‌كانی چینی نزیكه‌ی 67 هه‌زار دۆلار قازانجی كردووه
K24 – هه‌ولێر
كچێكی به‌ریتانی به‌هۆی پێشنیاركردنی ناوی ئینگلیزی بۆ ناونانی منداڵانی چین نزیكه‌ی 67 هه‌زار دۆلار داهاتی هه‌بووه.
بو جێسۆپ 16 ساڵی و خوێندكار له‌میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ چین ماڵپه‌رێك ده‌كاته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی دایك و باوكانی چینی بۆ ئه‌وه كه بتوانن ناوی ئینگلیزی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دابنێن.
بیرۆكه‌ی جێسۆپ بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه كاتێك دروستبوو كه پرسیاری لێكرا، یارمه‌تی بدات بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوێكی ئینگلیزی بۆ منداڵێكی چینی.
چینییه‌كان گرنگی به هه‌ڵبژاردنی ناوی ئینگلیزی بۆ به‌كارهێنانی ئیمهیل و خوێندن و بازرگانی له بریتانیا ده‌ده‌ن.
خزمه‌تگوزاری ماڵپه‌ری جێسۆپ به 60 پاوه‌ندی بریتانییه كه مانگانه 27 هه‌زار سهرلێدهری هه‌یه و تا ئێستا 221 هه‌زار دایك و باوك ئه‌و ماڵپه‌ره‌یان به‌كارهێناوه.