ئۆستن: ئەمریکا پابەندە بە ڕێگریکردن لە ئێران بۆ فراوانکردنی جەنگ لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەمەریکا پابەندە بە ڕێگریی کردن لە ئێران بۆ فراوانکردنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ئاماژەی بە پشتیوانی تەواوی خۆی کرد بۆ ئیسرائیل کە بەرگریی لەخۆی بکات بەرامبەر هێرشی ئەو گرووپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن.
پێنتاگۆن بڵاوی کردووەتەوە، وەزیری بەرگریی لوید ئۆستن بە هاوتا ئیسرائیلیەکەی یواف گالانتی وەزیری بەرگریی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێداگرە لە ڕێگریی کردن لە ئێران و ئەو گرووپانەی سەر بە ئێرانن بۆ ئەوەی جەنگەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان بکەن.
گوتەبێژی پێنتاگۆن پات ڕایدەرڕایگەیاند: ئۆستن پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بۆ ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە کە ئیسرائیل مافی تەواوی بەرگریی کردنی لەخۆی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا ئێستاش ئامادەیە بۆ پارێزگاریی کردن لە هێز و کۆگا و جبەخانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە و پابەندە بە بەرگریی کردن لە ئیسرائیل.