كەسوكاری ئۆجەلان جەژن سەردانی ئیمڕالی دەكەن
K24 – ھەولێر
بە بۆنەی جەژنی قوربان حكوومەتی توركیا مۆڵەت دەدات، كەسوكاری ئۆجەلان سەردانی ئیمڕالی بكەن و چاویان پێبكەوێت.
وەزارەتی دادی توركیا رایگەیاند: "بەبۆنەی جەژنی قوربان مۆڵەت بە كوسوكاری ئۆجەلان دەدرێت كە سەدانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بكەوێت".
ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە ژمارەیەك لە پارتە سیاسییەكانی باكووری كوردستان لەناوخۆ و دەرەوە دەستیان بە مانگرتن كردووە و داوای دیاركردنی چارەنووسی ئۆجەلان دەكەن كە دوای كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا گومانیان لە سەلامەتی ئەو ھەبوو.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە 15 شوباتی 1999 لە کینیا دەستگیرکرا و گوازرایەوە دوورگەی ئیمڕالی، دوای لەبارچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا زیاتر لە ساڵێكە شاندی ئیمڕالی و كەسوكاری ئاگاداری بارودۆخی ئۆجەلان نین.