یەكێتی و گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رێككەوتن
K24 – سلێمانی
ھەردوو فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە بەغدا، دوای كۆبوونەوەیەكی ھاوبەش لە دەباشان ھاوپەیمانیەتیان راگەیاند.
پەیامنێرمان لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە ماڵی تاڵەبانی لە دەباشان كۆبوونەوە و ھاوپەیمانیەتیان راگەیاند".
گوتیشی: "دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان بۆ راگەیاندنی ھاوپەیمانیەتیەكە رێكخست، بەڵام جگە لە كەناڵەكانی ھەردوولا رێگە نەدرا رۆژنامەنووسانی دیكە بەشداری لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا بكەن".
بە گوێرەی زانیارییەكان سەرۆكی فراكسیۆنەكە بەر یەكێتی كەوتووە و جێگرەكەشی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و تا ئێستا ھیچ ناوێك بۆ فراكسیۆنەكە دیارنەكراوە.