فراکسیۆنە کوردییەکان هۆشداری لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەدەن
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق تایبەت ماڵپەڕی بە کوردستان24ی ڕایگەیاند، ئەگەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ بە بڕگەی یەکەمی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی بدرێت کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان کە بەبڕیاری ڕژێمی بەعس داگیرکراون، ئەوا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەن.
چوارشەممە، 2ـی ئۆکتۆبەری 2024، سەرچاوەیەکە گوتیشی: فراکسیۆنە کوردستانییەکان هۆشداری لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەدەن، ئەگەر بێتوو تا کۆتایی ئەم خوولە، پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی حزبی بەعس بخرێتە دەنگدان بۆ گەڕانەوەی موڵک و ماڵی داگیرکراوی هاووڵاتییان، چونکە بڕیارەی لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکان بابێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سوننە تا ئێستە لەگەڵ پرۆژە یاساکە نییە و بایکۆتی دانیشتنەکە دەکات، فراکسیۆنە کوردییەکانیش هەندێکیان لێكگەیشتنیان لەگەڵ لایەنە شیعەکان هەیە بۆ ئەوەی بەشداری دانیشتنەکە بکەن و دەنگ بەو بڕگەیە بدەن، چونکە ئەگەر دەنگ لەسەر ئەم پرۆژە یاسایە بدرێت، بەشێک لە زەوی و زاری تورکمانی شیعەش دەگەڕیتەوە. بەتایبەت ئەوانی لە سنووری تەلەعفەر و دووزخورماتوون.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەگەر دەنگ لەسەر ئەم پرۆژە یاسایە بدرێت، زەوی و زارێکی زۆر کە لە 50 ساڵی ڕابردوودا بە بڕیاری ڕژێمی بەعس داگیرکراوە دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.