تورکیا هاوکاریی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی ئیدلب دەکات
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، تورکیا هاوکاریی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ئیدلب کردووە، دەشڵێت: ئامانج لە هاوکارییە سەربازییەی نوێیەی تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە، بەهێزکردنی خاڵەکانی چاودێریی خۆیەتی.
چوارشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، تورکیا هاوکاریی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ئیدلب کردووە، دەشڵێت: ئامانج لە هاوکارییە سەربازییەی نوێیەی تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە، بەهێزکردنی خاڵەکانی چاودێریی خۆیەتی، کاروانە سەربازییەکەی تورکیا لەڕێگەی دەروازەی کەفەر لوسین چووە نێو ئیدلب.
بەپێی زانیاریی ڕوانگەی سووری، کاروانە سەربازییەکەی تورکیا بۆ ئیدلب پێکهاتبوو لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازیی و پاسی گواستنەوەی سەربازان، چەک و کەرەستەی سەربازیی و لۆجستی، تەواوی هاوکارییە سەربازییەکانی تورکیا گەیەندرانە فڕۆکەخانەی سەربازیی تەفتەناز لە باکووری ئیدلب.
ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند: دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی هاوکارییە سەربازییەکان، تورکیا ڕاداری جەنگیی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی لە خاڵی چاودێریی لە دەورووبەری ئیدلب جێگیر کرد.