نەوتی سپی بە زیاتر لە 126 هەزار خێزان دراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تاوەکوو ئێستا سەدا 13ـی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کردووە و زیاتر لە 126 هەزار خێزان، لێی سوودمەند بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-10-2024، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە ڕاگەیەنداروێکدا بڕی نەوتی سپیی دابەشکراوی بەسەر هاووڵاتییان لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شارەکان؛ بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تا ئێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 126 هەزار خێزان دابەش کراوە و زۆرترینیشی لە ناوچە شاخاوییەکان بووە.
بڕی نەوتی سپیی پێویست و دابەشکراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکان:
1. هەولێر
بڕی نەوتی سپیی پێویست: 83 ملیۆن و هەشت هەزار بەرمیل نەوت
بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: شەش ملیۆن و 220 هەزار و 600 بەرمیل نەوت
ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 7.5%
ژمارەی خێزانیی سوودمەند: 21 هەزار و 102 خێزان
ژمارەی خێزانی ماوە: 383 هەزار و 937 خێزان
2. سلێمانی
بڕی نەوتی سپیی پێویست: 103 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت
بڕی نەوتیی سپی دابەشکراو: شەش ملیۆن و 429 هەزار بەرمیل نەوت
ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 6%
ژمارەی خێزانیی سوودمەند: 32 هەزار و 145 خێزان
ژمارەی خێزانی ماوە: 486 هەزار و 855 خێزان
3. دهـــۆک
بڕی نەوتی سپیی پێویست: 45 ملیۆن بەرمیل نەوت
بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: چوار ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت
ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 10%
ژمارەی خێزانی سوودمەند: 23 هەزار خێزان
ژمارەی خێزانی ماوە: 202 هەزار خێزان
4. هەڵەبجە
بڕی نەوتی سپیی پێویست: شەش ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت
بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: یەک ملیۆن و 534 هەزار بەرمیل نەوت
ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 25%
ژمارەی خێزانی سوودمەند: حەوت هەزار و 670 خێزان
ژمارەی خێزانی ماوە: 23 هەزار و 330 خێزان
5. زاخۆ
بڕی نەوتی سپیی پێویست: 13 ملیۆن بەرمیل نەوت
بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: یەک ملیۆن و 645 هەزار بەرمیل نەوت
ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 13%
ژمارەی خێزانی سوودمەند: هەشت هەزار و 225 خێزان
ژمارەی خێزانی ماوە: 56 هەزار و 775 خێزان
6. سۆران
بڕی نەوتی سپیی پێویست: 17 ملیۆن و 702 هەزار و 600 بەرمیل نەوت
بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: چوار ملیۆن و 736 هەزار بەرمیل نەوت
ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 27%
ژمارەی خێزانی سوودمەند: 23 هەزار و 680 خێزان
ژمارەی خێزانی ماوە: 64 هەزار و 833 خێزان
بریکارەکانی دابەشکردنی نەوت، 200 لیتر نەوت، بە بەهای 104 هەزار دینار بە هەر خێزانێکی دانیشتووی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن؛ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت، 100 هەزار دینارە، بەڵام چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەستی کرد بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شارەکان.