هێڵی ئاسمانی ئیمارات گەشتەکانی ئێران و عێراق و ئوردنی تا 5ی تشرینی یەکەم هەڵوەشاندەوە
![هێلی ئاسمانیی عێراق](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Oct-2024/17279671915588441122.jpg)
هێڵی ئاسمانی ئیمارات ڕایگەیاند: هەموو گەشتەکانی ئێران و عێراق و ئوردنی تا 5ی تشرینی یەکەم هەڵوەشاندەوە و گوتی ئەم بڕیارە بەهۆی "ئاڵۆزیی ناوچەکە" دراوە.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، هێڵی ئاسمانی ئیمارات ڕایگەیاند: لە 4 و 5 ی تشرینی یەکەمدا هەموو گەشتەکانی بۆ عێراق (بەسرە و بەغدا)، ئێران (تاران) و ئوردن (عەممان) بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هەڵوەشاندەوە.
پێشتر ئیمارات گەشتەکانی نێوان دوبەی و بەیروت تا هەشتی تشرینی یەکەم هەڵوەشاندبووەوە، وەک هێڵە ئاسمانییەکانی دیکە.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی لوفتهانزا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بەهۆی "بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" گەشتەکانی بۆ بەیروت و تەلئەڤیڤ درێژ کردووەتەوە.
گرووپەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بەهۆی بارودۆخی ئێستاوە، گرووپی لوفتهانزا جارێکی دیکە خشتەی گەشتەکانی دەگۆڕێت."