ئازاد جندیانی: سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی له سیاسه‌تی مام جه‌لال نازانن
K24 – هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێکی كورد ئاماژە بەوە دەکات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناتوانێت وه‌ك باوكی بیر بكاته‌وه، هەروەها ئێستا لەنێو یەکێتی دا گوێ لە سەرکردە دێرینەکان ناگیرێت.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024 ئازاد جندیانی، سیاسه‌تمه‌دارى كورد جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆیه سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال ئه‌وه‌نده سووربوون له‌سه‌ر پاراستنی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چونكه به‌یه‌كه‌وه ده‌یانتوانی به‌سه‌ر هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بن.
ئەو سیاسەتمەدارە دەڵێت: سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی هیچ شتێك ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی مام جه‌لال نازانن و گوێ له سه‌ركرده دێرینه‌كانی حزبه‌كه‌یان ناگرن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه ڕاسته كه سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی كوڕی مام جه‌لاله، به‌ڵام هیچ كات ناتوانێت وه‌ك باوكی بیر بكاته‌وه، تەنانەت توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی نییه.
حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مام جه‌لال تێپه‌ڕ ده‌بێت. شان بە شانی سەرۆک بارزانی بە تایبەت لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق مام جەلال رۆڵێکی مەزنی لە یەکخستنی هەڵوێستی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان گێڕا.
لە ساڵی 2005 پارتی و یەکێتی ڕێککەوتننامەی ستراتیجییان راگەیاند کە خزمەتێکی گەورە بوو بە پرۆسەی ئاشتەوایی سیاسیی و کۆمەڵایەتی لەناو خەڵکی کوردستان، یەکڕیزی سیاسی هاتەکایەوەو زۆرێک لە پیلانگێڕییەکان لەدژی خەڵکی کوردستان لە بەغدا و ناوچەکە لەگۆڕنران.
لە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلالیش لە ساڵی 2012 سەرۆک بارزانی دوو جار لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووە و داوای لێکردن یەکڕیزی ناو یەکێتی بپارێزن و نەهێڵن درز بکەوێتە نێوانیان، بەڵام وەک سەرۆک بارزانی لە بەرگی شەشەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد نووسیوویەتی، بەداخەوە یەکێتی نە یەکێتی ناوخۆی پاراست نە بەردەوام بوون لە سەر هاوکاری و کارکردن لەگەڵ پارتی لەسەر بنەمای هاوپەیمانییەتی.