25 ساڵه ئوسترالیا تووشی هه‌ڵاوسان نه‌هاتووه
خاوه‌ن سه‌قامگیرترین ئابوورییه له جیهان
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵه ئوسترالیا توشی هیچ هەڵاوسانێك نەبووە و له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا توانیویه‌تی ئابووری خۆی به بەهێزی بهێڵێته‌وە و بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ش به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود توانیویه‌تی رێژه‌یه‌كی زۆرتری وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌گوزار بۆ ناوخۆی ئه‌و وڵاته رابكێشێت.
ئاماره‌كان ئه‌وە نیشانده‌ده‌ن ئوسترالیا به به‌رەوپێشبردنی كه‌رتی كانزاكاری و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌له پێویسته‌كان, نه‌یهێشتووه هەڵاوسان, ئابوورییه‌كه‌ی لاواز بكات.