"میوانانی ماڵی خوا" سبهی بهسهر چیای عهرهفات دهكهون
زیاتر له ملیۆنێك و 300 ههزار كهس فهریزهی حهج بهجێدههێنن
K24 - ههولێر:
زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار حاجی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی مینا لە شاری مەککە گردبوونەوە بۆ بەسەربکردنی رۆژی تەروییە و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی سبەی بەسەر کێوی عەرەفات سەربکەون و ئەرکی گەورەی حەج بەجێ بگەیەنن.
مانەوەی حاجییان لە ناوچەی مینا بۆ بەسەربردنی رۆژی تەروییە لە رێکەوتی هەشتی مانگی زیلحیجە سوننەتێکی پەیامبەری ئیسلامە دروودی خودای لەسەر بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە لیوا مەنسوور ئەلتورکی رایگەیاند سێیەکی حاجیان دەخوازن رۆژی تەروییە لە ناوچەی مینا بەسەربەرن و بەرەبەیانی رێکەوتی نوێی مانگی زیلحیجە بەرەو عەرەفات بەرێبکەون.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە گوتیشی گەشتی حاجیان نزیکەی پێنج تاوەکوو شەش رۆژی پێویستە و گرنگترین قۆناخی ئەم گەشتەش سەرکەوتنی حاجیانە بەسەر کێوی عەرەفه.