عوسمان ئۆجهلان: توركیا لهسهر داوای بارزانی رێگهیداوه سهردانی ئۆجهلان بكرێت
K24 - ههولێر:
عوسمان ئۆجەلان برای رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان, رايدەگەیەنێت کە تورکیا لەسەر قسەی بارزانی رێگەی بە کەسوکاری ئۆجەلان داوە سەردانی ئیمرالی بکەن.
عوسمان ئۆجەلان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 گوتی: "بارزانی لە دوا سەردانیدا بۆ تورکیا داوای دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتیکرد و تورکیاش لەژێر داخوازییەکانی بارزانی رێگای بە کەسوکاری ئۆجەلان داوە کە بۆ جەژنی قوربان سەردانی ئیمرالی بکەن.