به‌رپرسێكی پارتی: یەكێتی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌ش بۆ باخه‌ڵی خۆیه‌تی
"یه‌كێتی ئاگاداری گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی نه‌وته و ده‌شزانێت به داهاته‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ده‌كرێت"
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ به‌شاره‌تی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، به وێبسایتی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، یه‌كێتی له فرۆشتنی نه‌وت و گرێبه‌سته فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاگاداره و جیا له‌وه‌ش به ته‌نیا نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ر به ئێران ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌شی بۆ باخه‌ڵی خۆیه‌تی.
فازڵ به‌شاره‌تی ده‌ڵێت: "یه‌كێتی ئاگاداره كه پارتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌فرۆشێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ده‌كات، لە دەرەوەی گرێبەستەكانیش تانكەری فرۆشتنی نەوت لەلایەن یەكێتی سەری ناوە بە لووتی یەكەوە لە باشماخەوە ئاودیوی ئێرانی دەكەن، داهاتەكەشی بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڕوات نەك بۆ حكوومەت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت: "لەبەر ئەوەش یەكێتی دووجار شەریكەنەوتە و پارتی جارێك، چونكە پارتی تەنیا لە ڕێگەی حكوومەتەوە نەوت دەفرۆشێ و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابیندەكات، بەڵام یەكێتی جگە لەوەی لە حكوومەتدایە و ئاگای لە فرۆشتنی نەوتە، لە كەركووكیشەوە بە تانكەر نەوت دەفرۆشێ و داهاتەكەشی بۆ باخەڵی یەكێتییە".
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان وه‌ك پارتی گله‌ییان له یه‌كێتی نییه و ده‌ڵێت: "راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی بڕیار كۆمه‌ڵێك شتی تێدا بوو، كه ئێمه وه‌ك پارتی له‌به‌ر دۆخی ناوخۆ نه‌مانده‌ویست باسییان بكه‌ین، به‌ڵام ناوه‌ندی بڕیار باسی كردن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، به وێبسایتی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، یه‌كێك له‌وانه راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بووه له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌سه‌ر داوای هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، به وێبسایتی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌وان لێدوانه‌كانی یه‌كێتی له باره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به ئاسایی وه‌رده‌گرن، چونكه یه‌كێتی كێشه‌ی ناوخۆی هه‌یه.
فازڵ به‌شاره‌تی ئاشكرای ده‌كات، كه بڕیاردراوه ته‌واوی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كۆبكرێته‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و تۆمه‌تی دیار نه‌مانی ئه‌و داهاته‌ش، بخرێته ئه‌ستۆی پارتی.
سه‌رچاوه: KDP.info