داعش پاش لە دەستدانی عێراق و سوریا هه‌وڵی زیندوو مانه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
ریكخراوی داعش پلانی به‌رفراوان كردنی خۆی پاش شكستەكانی له عێراق و سوریا هه‌یه و چه‌كدارێكی پێشووی داعش ئیدعای سازش له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات و باس له وه‌رگرتنی چه‌ك له توركیا له شه‌ڕی گرێ سپی له مانگی ئایاری 2015 ده‌كات، كه بۆ خۆی به‌شداری شه‌ڕه‌كه ببوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئیندێپێندنت، چه‌كدارێكی پێشووی داعش له چاوپێكه‌تنێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند دووباره له باكووری ئه‌فریقا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و توركیا چاوپۆشی له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له سنووره‌كانی ده‌كات، كه تا ئێستاش چه‌كداره‌كانمان له جه‌رابلوس ماون و ته‌نیا ریشیان تاشیوه.
ئه‌و چه‌كداره‌ی پێشووی داعش به‌ناوی فه‌ره‌ج كه خه‌ڵكی گوندێكێ نێوان حه‌سه‌كه و قامشلۆیه له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كاتێ كه ئێمه ده‌ڵێین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌مێنێته‌وه و به‌رفراوان ده‌بێت، ته‌نیا شیعر یان پروپاگه‌نده نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باس له دووباره ریكخستنه‌وه‌ی داعش له سعودیا، میسر، لیبیا و تونس ده‌كات، گوتیشی داعش ئه‌ندامی نوستوو له ته‌واوی جیهان هه‌یه كه ژماره‌یان روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
پروپاگه‌نده‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش له كاتێك دایه كه به‌هۆی شكسته‌كانی ئه‌م دواییه ژماره‌یان روو له نزمبوونه‌وه‌یه و خاكێكی زۆری له‌ده‌ستداوه و به له ده‌ستدانی موسڵ و رقه، هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریا له ده‌ست ده‌دات.