محەمەد ئۆجەلان بەرەو ئیمڕالی بەڕێكەوت
K24 - ھەولێر
محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندكرا پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بەرەو ئیمڕالی بەڕێكەوت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەی گەملکی سەر شاری بورسای کرد، دوای تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان بەرەو ئیمڕالی سەردانی ئیمڕالی دەكات.
دوێنێ وەزارەتی دادی توركیا بڵاویكردەوە كە بەۆنەی جەژنی قوربان مۆڵەت بە كەسوكاری ئۆجەلان دەدرێت سەردانی ئیمڕالی بكەن و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بكەوێت.