نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌رێمی كوردستان پترۆدۆلاری كه‌ركووكی ناردووه به‌ڵام به‌غدا رایگرتبوو
"له‌وه‌ته‌ی به‌غدا هه‌یه نه‌وتی كه‌ركووكی بردووه و بۆ كوشتنی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووكی به‌كارهێناوه"
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، له باره‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك و فرۆشتنی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی كوردی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هه‌رێم شایسته داراییه‌كانی كه‌ركووكی داوه و به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ كردووه.
پارێزگاری كه‌ركووك راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك، پترۆدۆلاری داوه و هاوكات مووچه‌ی به‌شێكی زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركووكیش دابین ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێشمه‌رگه، ئاسایش، زیاد له 8 هه‌زار كارمه‌ندی خوێندنی كوردی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شه‌هیدان، مووچه‌كانییان له هه‌رێم وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌رێمی كوردستان هیچی بۆ كه‌ركووك نه‌كردووه غه‌دره و راست نییه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی حكوومه‌تی به‌غدا هه‌یه، كه‌ركووك هیچ بڕیارێكی به‌ده‌ست نه‌بووه و به ده‌یان و سه‌دان كارمه‌ند بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور داده‌مه‌زرێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی راوێژ به كه‌ركووك بكات.
راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی وا ده‌زانێت هه‌رێم به ده‌رهێنانی نه‌وت دزی له كه‌ركووك ده‌كات راست نییه و له‌وه‌ته‌ی به‌غدا هه‌یه نه‌وتی كه‌ركووكی بردووه و بۆ مه‌به‌ستی خۆی و كوشتنی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووك به‌كاریهێناوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "40%ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ژێر ده‌ستی نه‌وتی باكووره و 60%ی له‌ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستانه، دوای رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و نه‌وته بۆ به‌غدا، حكوومه‌تی به‌غدا 17%ی بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌نارد، بۆیه هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه كرد".
له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره كورده‌كانی كه‌ركووك كه به‌غدا دابینی ده‌كات، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، گوتی: "رێژه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر كوردانه‌ی له به‌غدا مووچه‌ی وه‌رده‌گرن 20% كه‌متره".
له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك له به‌غدا، پارێزگاری كه‌ركووك گوتی: "ئێمه هیچ خێرێكمان له به‌غدا نه‌بینیوه، زیاتر له 500 كه‌سییان دامه‌زراندووه به‌بێ ئه‌وه‌ی راوێژمان پێ بكرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له 2013 ته‌نها 20%ی پترۆ دۆلارمان وه‌رگرت و به‌غدا له 2014 و 2015 یه‌ك دۆلاری نه‌داوه‌ته كه‌ركووك و بۆ پارێزگاكانی باشووری ره‌وانه كردووه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئێستاش كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه ده‌پارێزرێت، كه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانن.