تەقینەوەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

K24 – ھەولێر

كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە شاری وانی باكووری كوردستان روویدا.

بە گوێرەی زانیارییەكان كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە نێوان ئۆفیسی پارتی داد وگەشەپێدان (ئاكەپە) و باڵەخانەی پارێزگای وان لە باكووری كوردستان روویداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند كەسێك لە تەوینەوەكە كەس برینداربوونە، ژمارەیەكی زۆر ئەمبوڵانس بەرەو شوێنی رووداوەكە دەڕۆن و ھێزە ئەمنییەكان لەناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، تەقینەوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە.

پارێزگاری وان رایگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە 19 كەس برینداربوونە و 2 یان پۆلیسن".