نووسینی تابلۆی به زمانی كوردی له شاره‌وانییه‌كانی باكوور ههڵدهواسرێنهوه
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی كه تابلۆیه‌كی به زمانی كوردی له بینای شاره‌وانییه‌كی باكووری كوردستان له لایه‌ن قه‌یومی راسپێردراو لێكرایه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند دووباره ههڵدهواسرێتهوه.
حكومه‌تی توركیا 28 شاره‌وانی كه 24 یان له باكووری كوردستانن له‌سه‌ر كار لابرد و له شوێنی ئه‌وان قه‌یومی دانا كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان جێگری والی یان قایمهقامن.
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كه قه‌یومه‌كان له رۆژی عه‌ره‌فه‌ی جه‌ژنی قوربانی ده‌ستیان به‌كار كرد، هه‌ندێكیان ئه‌و تابلۆیانه‌یان لابرد كه به زمانی كورد له‌سه‌ریان نووسرابوون و ته‌نیا تابلۆوهكانی به زمانی توركیان هێشته‌وه.
رێنمایی وه‌زیری ناوخۆیی توركیا بۆ دووباره هه‌ڵواسینی تابلۆوهكانی به زمانی كوردی پاش ئه‌وه‌ی هات كه له ناوچه‌ی گیادین له پارێزگای ئاگری تابلۆی شاره‌وانی لابرا كه به زمانی كوردی له‌سه‌ر نووسرابوو" شارهدارییا گیادینێ".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه، كێشه‌كه‌مان تیرۆره، كوردی زمانمانه، شاره‌وانی گیادین هه‌ر ئێستا تابلۆوهكه هه‌ڵده‌واسن.