هاوردنی ئاژه‌ڵ له رۆژئاوای كوردستانه‌وه قه‌ده‌غه دەكرێت
"ئاژه‌ڵی سووری مه‌ترسی نه‌خۆشیان لێده‌كرێت"
K24 - ھەولێر
وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید، به كوردستان24 راگه‌یاند، داوایكردوه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی دهۆك كه رێگه‌نه‌ده‌ن ئاژه‌ڵ له سووریا و رۆژئاوای كوردستانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه هیچ بڕوانامه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نییه.
گوتیشی، سامانی ئاژه‌ڵی له كوردستان پێداویستی ناوخۆیی پڕ ده‌كاته‌وه و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش ده‌كرێت.