له‌ كوردستان قه‌یرانی دارایی كۆچی پێچه‌وانه‌ی هێناوه‌ته‌‌ كایه‌وه‌

ھاووڵاتیان دەگەڕێنەوە گوندەكان

K24 - ھەولێر

لە ماوەى چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەکى بەرچاو لە گوندنشینان لە گوندەکانەوە کۆچیان بۆ شارەکان دەکرد ئەوەش بووە هۆکارێک بۆکەمبوونەوەى بەرووبوومە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان، به‌ڵام ئێستا بەهۆی قه‌یرانی داریی و نه‌بوونی مووچه‌وه‌، جارێکى دیکە ئەوخێزانانەى لە گوندەکانەوە هاتبوونە شارەکان دەستیان بە کۆچکردن کردووەتەوە بۆ گوندەکان، ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ سەرلەنۆێ زۆربوونى بەرهەمى کشتوکاڵی ناوخۆیی و ئاوەدان بوونەوەى گوندەکان.