كۆڤان حه‌سه‌ن له پارائۆڵمپیكی ریۆ مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا
ریكۆردی تۆماركرد
K24- هه‌ولێر
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆڤان حه‌سه‌ن له پارائۆڵمپیكی ریۆ 2016 مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا و ریكۆردی تۆماركرد.
له رۆژی چواره‌می پارائۆڵمپیكی ریۆدا، كۆڤان حه‌سه‌ن له گۆڕه‌پان و مه‌یدان له یاریی هه‌ڵدانی رمدا به هه‌ڵدانی مه‌ودای 42.85 ریكۆردی تۆماركرد و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و مێدالیای زێڕی له‌ملكرد، كه پێش ئه‌وه‌ی بچێته بڕازیل له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو ده‌یه‌وێت مێدالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت و پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌ی بكات.
ویلدان یاریزانێكی دیكه‌ی عێراقه و ئه‌ویش به تۆماركردنی مه‌ودای 42.08 مێدالیای زیوی له‌ملكرد و سون پێنگسیانگی چینیش پله‌ی سێه‌ه‌یمی به‌ده‌ستهێنا و مێدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا.
كۆڤان له رێكه‌وتی 1/3/1988 له ئاكرێ له‌دایكبووه و له پارائۆڵمپیكی له‌نده‌ن پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا.