چین بازاڕی چه‌ره‌زاتی كوردستانی داگیركردووه
قەیرانی دارایی فرۆشی گوڵه‌به‌رۆژه 85% زیادیكردووه
K24 - ھەولێر
چینیه‌كان هه‌ر بازاڕی كه‌ل و په‌لی هه‌رێمی كوردستانیان داگیر نه‌كردووه، به‌ڵكو بازاڕی جه‌ره‌زاتیشیان قۆرخكردووه، به جۆرێك زۆربه‌ی چه‌ره‌زاتی بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان به‌تایبه‌تی گوڵه به‌رۆژه به‌رهه‌می وڵاتی چینه، بازرگانانی چه‌ره‌زاتیش پێیان وایه، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه فرۆشی هه‌موو چه‌ره‌زاته‌كان كه‌میكردووه، به‌ڵام فرۆشی گوڵه به‌رۆژه له‌به‌ر ههرزانیهكهی 85% زیادبووه.