سیاسەتمەدارێكی تورك لە باكووری كوردستان كوژرا
K24 – ھەولێر
سیاسەتمەدارێكی تورك لە ناوچەی شەمزینانی باكووری كوردستان لەبەر دەرگای ماڵەكەی كوژرا.
ئەحمەد بوداك سیاسەتمەتداری تورك لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەكەی لەلایەن چەند كەسێك تەقەی لێكرا و چەند گولـلەیەكی بەر دەكەوێت، پاش ئەوەی بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەمزینان گیانی لە دەستدا.
بە گوتەی كەسوكاری ئەحمەد بوداك بە مەبەستی سەردانیكردن بەبۆنەی جەژن لە ماڵەكەی چووەتە دەرەوە لەكاتی گەڕانەوەی لەبەردەم دەرگای ماڵەكەی تەقەی لێدەكرێت.
تا ئێستا ناسنامەی ئەو كەسانەی تەقەیان لەو سیاسەتمەدارە توركە كردووە ئاشكرا نەكراوە.
ئەحمەد بوداك لە ھەڵبژاردنی 1 تشرینی دووەمی ساڵی پار لە سەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) كاندید بوو بۆ پەرلەمان.