ئەمریكا بە بڕی زیاتر لە 180 ملیۆن دۆلار ھاوكاری عێراق دەكات

ھەرێمی كوردستانیش پشكی لەو ھاوكارییە ھەیە

K24 - ھەولێر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەبڕی 181 ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی عێراق دەکات و پشكی ھەرێمی كوردستانیش لە ھاوكارییەكەدا ھەیە.

دوای سەردانەکەی ئانتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیادا روونیکردەوە، ئەمریکا 181 ملیۆن دۆلاری دیکە، وەک هاوکاری مرۆیی دەداتە عێراق و بەمەش، کۆی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بۆ 101ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشکی لەو هاوکارییە مرۆییە بەر دەکەوێت، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی لەخۆگرتووە.