داعش به دوای سێ كه‌سدا ده‌گه‌ڕێت
به هۆكارێكی نادیار وون بوون
K24 – هه‌ولێر:
داعش له شاری موسڵ ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین كردووه و به دوای "3" چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت كه له بارودۆخێكی نادیار و ته‌م و مژاویدا ئێواره‌ی دوێنێ دیار نه‌ماوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگای موسڵ رایگه‌یاند" ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه سێ ئه‌ندامی روێكخراوی داعش له شاری موسڵ دیار نه‌ماوون و له به‌یانی زوویی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه چه‌كدارانی داعش ناوه‌ندی شاری موسڵ ده‌پشكنن و به دوای ئه‌و سێ چه‌كداره به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌دا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گروپێكی شه‌ڕكه‌ری چه‌كداره‌كانی داعش به‌و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینه هه‌ستاوون و له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كی و كۆڵانه‌كانی سه‌نته‌ری شاره‌كه بازگه و له‌مپه‌ریان داناوه و به دوای ئه‌و سێ كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و "3" كه‌سه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی سوریا و مه‌غریبن و پێش هه‌فته‌یه‌ك له شاری ره‌ققه‌ی سوریاوه هاتوونه‌ته شاری موسڵ،و داعش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌لایه‌ن گروپه نه‌یاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌وه رفێنرابن.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و شاره رایگه‌یاندبوو" ترس و دڵه‌ڕاوكێ باڵی به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی داعشدا كێشاوه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له شاری موسڵ دووچاری شڵه‌ژان و ده‌ركردنی چه‌ندین بڕیاری به‌په‌له بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به مانه‌وه‌ی خۆیان له‌و پارێزگایه‌دا بده‌ن، كه گه‌وره‌ترین ناوچه‌یه له عێراق كه تا ئێستا به ده‌ست چه‌كداره‌كانیانه‌وه ماوه له‌وه‌ته‌ی له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 داگیریان كردووه.