قوربانیكردن كهمبووهتهوه
به بهراورد به ساڵانى پێشوو
K24 - سلێمانی:
پێدهچێت جەژنی قوربانی ئەمساڵ بۆ خاوەن ئاژەڵەکان داھاتێکی ئەوتۆیان بۆ دەست نەخات، وەک خۆیان دەڵێن پڕۆسەی قوربانیکردن و کڕینی ئاژەڵەکان لەلایەن ھاووڵاتیيانەوە بە بەراورد بە جەژنەکانی پێشتر بە ڕێژەیەکی بەرچاو رووی لە کەمبوونەوە کردووە.
پێدەچێت بۆ خاوەن ئاژەڵەکان جەژنی قوربانی ئەمساڵ داھاتێکی ئەوتۆیان بۆ دەست نەخات، وەک خۆیان دەڵێن پڕۆسەی قوربانی کردن و کڕینی ئاژەڵەکان لە لایەن ھاوڵاتیانەوە بە بەراوورد بە جەژنەکانی پێشتر بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.
ئەم دوو خاوەن ئاژەڵە کە لە یەکێک لە مەیدانە نافەرمیەکانی ئاژەڵ فرۆشی ئاژەڵەکانیان ڕاگرتووە بۆ فرۆشتن پێکەوە گفتو گۆی ئەوە دەکەن کە قەیرانی دارایی کاری تەواوی کردووتە سەر فرۆشی ئەوان.
ڕەنگە فرۆشیار و کڕیاریش یەک کێشەیان ھەبێت ئەویش بێ پارەیی و نەبوونی مووچەیە لە کاتی خۆیدا،لە بەرامبەردا بەشێک لە کڕیاران و ئەو کەسانەی کە بە نیازی قوربانی کردنن دەڵێن نرخەکان دیاریکراو نین و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر جیاوازی لە نرخدا دەبینرێت،ھەروەک دەشڵێن ئەمساڵ ناتوانن ئاژەڵی گەورە بکەنە قوربانی بەڵکو توانایان سنوردار بووە.
بههۆی قورستربوونی قهیرانی دارایی، ئهمساڵ هاوڵاتیان نهیانتوانی وهك ساڵانی رابردوو قوربانی بكهن، ههربۆیه مەریوان نەقشبەندی سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە سعودیە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بابەتێکی بڵاوی کردووهتەوە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا حاجیانی ھەرێم نزیکەی 3 ھەزار و 700 سەر ئاژەڵیان بە بڕی 400 ھەزار دۆلار کردووە بە قوربانی، ئەوەیشی نووسیوە کە دوایان لە بەرپرسانی وڵاتی سعودیە کردووە بەشێک لەو گۆشتی قوربانیە بەسەر ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەژار و کەمدەرامەتانیش دابەشبکرێت.