پزیشكی تایبهت: تهندروستی هیلاری جێگیره
"بۆ سهرۆكایهتی ئهمهریكا ئامادهیه"
K24 - ههولێر:
پزیشكی تایبەتی ھیلاری كلینتۆن ئاشكرای دەكات كە ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئامادەیە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
دوای ئەوەی بەھۆی ھەوكردنی سنگییەوە, ھیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا گەیێندرایە نەخۆشخانە و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان راگیرا.
ئەمڕۆ پزیشكی تایبەتی كلینتۆن رایگەیاند كە تەندروستی ناوبراو جێگیرە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا و كێشەی تەندروستی نییە.
یاریدەدەری كلینتۆنیش ئاشكرایکرد, ئەمڕۆ ھیلاری كلینتۆن ھەڵمەتەكانی ھەڵبژاردن دەستپێدەکاتەوە.