سوپاى رووسيا و توركيا له باره‌ى سوورياوه گفتوگۆ ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا ڤاليرى گيراسيمۆڤ به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى سووريا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا گه‌يشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا ڤاليرى گيراسيمۆڤ به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى سووريا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا گه‌يشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئيگۆر كوناشينكۆڤ، رايگه‌ياند، له ميانى ئه‌و سه‌ردانه‌دا گيراسيمۆڤ له‌گه‌ڵ هاوتا توركييه‌كه‌ى خلوسى ئه‌كار كۆده‌بێته‌وه.
بڕياره له ميانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، هه‌ردوو لايه‌نى سه‌ربازى توركيا و رووسيا باس له هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوانيان بكه‌ن و له باره‌ى ره‌وشى سوورياوه گفتوگۆى ورد ئه‌نجام بده‌ن.
بڕيار بوو ئه‌و سه‌ردانه له 26ى ئاب/ ئۆگستى رابردوودا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام دواخرا و دوێنێ پێنجشه‌ممه گيراسيمۆڤ گه‌يشته ئه‌نقه‌ره.