توركیا چوار كه‌س به تۆمه‌تی پیلان دژی دیپلۆماته‌كانی بریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی توركیا چوار كه‌س به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی و پیلان دژی دیپلۆماته‌كانی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیری ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی ده‌ستگیراوان له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێك ئاشكرا بكات.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و چوار كه‌سه، هاوكاته له‌گه‌ڵ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له توركیا، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌گه‌ڵ داخستننی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره داوا له هاووڵاتیانی كردووه خۆیان له گه‌شت بۆ ناوچه كوردییه‌كانی توركیا و سنووری سوریا بپارێزن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆل، ده‌ستگیركردنی ئه‌و چوار كه‌س به تۆمه‌تی دارشتنی پیلان دژی دیپلۆماته‌كانی رۆژئاوا له توركیا له كاتێك دایه كه ریكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانج كردنی دیپلۆماته‌كانی بیانی كردووه.
بریتانیا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ئه‌نقه‌ره داخستووه. به‌ڵام باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له توركیا رایگه‌یاند باڵیۆزخانه‌كه‌یان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سنووردار ده‌كرێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی پشووی گشتی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ داخرابوو.