زه‌ريف: سعوديه هێشتا دركى به مردنى سه‌دام حوسێن نه‌كردووه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف رايگه‌ياند، هێشتا سعودييه‌كان دركيان به‌وه نه‌كردووه، كه سه‌دام حوسێن مردووه و رۆژگار ناگه‌ڕێته دواوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف رايگه‌ياند، هێشتا سعودييه‌كان دركيان به‌وه نه‌كردووه، كه سه‌دام حوسێن مردووه و رۆژگار ناگه‌ڕێته دواوه.
زه‌ريف گوتى: ميره‌كانى رياز رووبه‌ڕووى كێشه‌يه‌كى سه‌ره‌كى بوونه‌ته‌وه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه هێشتا دركيان به‌وه نه‌كردووه، ئه‌مه چه‌ند ساڵێكه سه‌دام مردووه و ناتوانرێت كات بگه‌ڕێنرێته دواوه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: رياز ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه په‌لكێشى دۆخێك بكات هاوشێوه‌ى ئه‌و دۆخه بێت كه له سه‌رده‌مى سه‌دامدا هاتبووه ئاراوه. به‌وه‌ى فه‌رمانڕه‌وايه‌كى سته‌مكار هه‌بوو به پشتيوانى دارايى وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌ڕه‌شه‌ى له ئێران ده‌كرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف وه‌هابييه‌تى به سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كان له‌قه‌ڵه‌مداوه و باسى له‌وه كردووه، كه سعوديه له پشت بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و بيركردنه‌وه توندڕه‌وانه‌يه كه بووه‌ته سه‌رچاوى درووستبوونى تيرۆر و توندڕه‌وى و ته‌نانه‌ت له‌دايكبوونى داعش و به‌ره‌ى نووسره.
ئه‌وه‌شى گوتووه: ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستيانه له لايه‌ن سعودييه‌وه كۆمه‌ك و هاوكارييان پێده‌به‌خشرێت.