ئێران: ئه‌مریكا و منداڵه تەكفیرییەكانی ئاگربه‌ستی سوریا بۆ خۆ رێكخستنه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌كار دێنن
K24 – هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران پێی وایه ده‌رچوونی ئه‌مریكا له سوریا تاكه چاره‌سه‌رییه بۆ قه‌یرانی ئه‌م وڵاته كه به داگیركا‌ر و په‌روه‌رده كردنی ته‌كفیرییه‌كان تۆمه‌تباری ده‌كات.
ئه‌حمه‌د خاته‌می وتاربێژی نوێژی هه‌ینی تاران سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی سوریا رایگه‌یاند پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه پێشی به خوێرێژی له سوریا بگرێت، هه‌ر وه‌ك كه پێشوازیمان له ئاگربه‌ستی سوریا كرد.
به ره‌خنه‌گرتن له ئه‌مریكا گوتی ئه‌مریكا و منداڵه‌كانی كه ته‌كفیرین، چه‌ندینجار ئاگربه‌ستیان پێشلكردووه و ئاگربه‌ست ته‌نیا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سه‌ربازی خۆیان ده‌وێت.
گوتیشی تا ئه‌وكاته‌ی كه ده‌ستی ئه‌مریكا له سوریا كراوه بێت، رۆژێك ئارامی به‌خۆوه نابینێت و ده‌رچوونی ئه‌مریكا له سوریا به تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و به داگیركا‌ر و په‌روه‌رده كردنی ته‌كفیرییه‌كان تۆمه‌تباری ده‌كات.