به درێژایی شه‌و ده‌ستی له‌ناو كونی ئاوده‌ست مایەوە
K24 – هه‌ولێر
ده‌یه‌وێت مۆبایله‌كه‌ی له كونی ئاوده‌ست ده‌ربێنێت، به‌ڵام كه‌مێك مابوو ده‌ستیش له‌سه‌ر دابنێت.
هاووڵاتییه‌كی چینی به درێژایی شه‌و، ده‌ستی له‌ناو كونی ئاوده‌ست ده‌مێنێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵیدا مۆبایله‌كه‌ی ده‌ربێنێت، به‌ڵام ده‌ستی له‌ناو كونی ئاوده‌ست گیری خوارد.
هاوڵاتییه‌كه به ته‌نهایی له شاری هویژۆ له پارێزگای گوانگدۆنگی چین ده‌ژیا، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر داوای هاوكاری كرد، تا ئه‌وه‌ی كه دراوسێیه‌ك ده‌نگی بیست و ته‌له‌فۆنی بۆ ئاگركوژینه‌وه كرد.

كاتێ كه تیمی ئاگركوژینه‌وه گه‌یشته شوێنه‌كه، پیاوێكیان دیت كه ده‌ستی له‌ناو كونی ئاوده‌ست گیری خواردووه و ناتوانێت بجوڵێت.
تیمی ئاگركوژینه‌وه به شكاندنی ئاوده‌سته‌كه، ده‌ستی هاووڵاتییه‌كه‌یان ده‌رهێنا.