ئێران له گۆڕينى ئيدارهى ئهمريكا نيگهرانه
كۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانە لە داھاتووی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
K24 – ههولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانە لە داھاتووی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، جێبەجێكردنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران دژوارتر دەبێت.
ساڵحی كە لە كومیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا لە لەندەن قسەی دەكرد وتیشی: بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی ھەڵبژاردن لە ئەمریكا، پێدەچێت سەرۆكی داھاتووی ئەمریكا، كێشە لە جێبەجێكردنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكان دروست بكات.
دوو مانگ ماوە تا ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بهڕێوهبچێت و دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان تا ئێستا بە توندی رەخنەی لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران و شەش وڵاتی زلھێزی جیھان گرتووە و ئەو رێككەوتنەی بە كارەسات ناو بردووە.