به‌ هۆى ئێرانه‌وه‌ هيلارى كلینتۆن رەخنە لە ترەمپ دەگرێت

هيلارى كلینتۆن رەخنە لە ھەڵوێستەكانی دۆناڵد ترەمپ بەرامبە بە ئێران دەگرێت و بە ھەوڵدان بۆ ھەڵگیرساندنی شەڕ تۆمەتباری دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

هيلارى كلینتۆن رەخنە لە ھەڵوێستەكانی دۆناڵد ترەمپ بەرامبە بە ئێران دەگرێت و بە ھەوڵدان بۆ ھەڵگیرساندنی شەڕ تۆمەتباری دەكات.

لە سەر رووبەڕووبوونەوەی كەشتییە سەربازییەكانی ئەمریكا و ھێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوی كەنداودا ھیلاری كلینتۆن، رەخنەى لە ھەڵوێستەكانی دۆناڵد ترەمپ گرت.

كاندیدی دیموكراتەكان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، وتی: ترەمپ خەریكە دەبێتە ھۆكاری ھەڵگیرساندنی شەڕ.

ناوبراو لێدوانەكانی ترەمپی بە توندی رەتكردەوە كە وتبووی، دەبێت رێگە بە ھێزەكانی ئەمریكا بدرێت، رووبەڕووی ھێزەكانی ئێران لە ئاوی كەنداودا ببنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا جارێكی دیكە دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كومارییەكان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا رەخنەی لە سیاسەتەكانی ئۆباما لە بەرامبەر ئێران و پشتیوانییەكانی لە ھیلاری كلینتۆن گرت و جەختیكردەوە لەسەر رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.