شازاده‌ی بریتانیا چۆن پۆلیسێكی بە تەمەن هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له‌كاتی رێوره‌سمێكی پێشوازیكردن به ئاماده‌بوونی شازاده‌ی بریتانیا پرینس ویلیا‌م، پۆلیسێكی به ته‌مه‌ن 72 ساڵی و به جلوبه‌رگی نه‌ریتی سه‌ربازی بریتانیا دكه‌وێته‌وه سه‌ر عه‌رز.
شازاده به خێرایی بۆ لای پۆلیسه‌كه ده‌سورێته و له‌سه‌ر عه‌رز به‌رز ده‌كاته‌وه، پۆلیسه‌كه شمشێرێكی پێیه و به‌شێكه له رێوره‌سمی پێشوازیكردن.
شازاده ویلیا‌م له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌كادیمیایه‌ك له باكووری له‌نده‌ن كردووه بۆ گه‌نگه‌شه كردنی چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.








