ماوه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی گاریس به‌یل دیاریی كرا
ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌بێ گاریس به‌یل بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل گه‌شتی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، دوای پشكنینه پزیشكییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه كه گاریس به‌یل له چامپیۆنز لیگ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا تووشی پێكان بووه و تا 10 رۆژی دیكه ناتوانێت بگه‌رێته‌وه یاریگه‌كان، ته‌نانه‌ت ترس له‌وه‌ش كراوه كه (به‌یل) نه‌توانێت له 27ـی ئه‌م مانگه‌ش له دووه‌مین گه‌ڕی چامپیۆنز لیگ بۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند یاوه‌ری یانه‌كه‌ی بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه پشت به تواناكانی یاریزانی لاو (لوكاس ڤاسكێز) ده‌به‌ستێت.
دوای 109 رۆژ له دابڕان، bbc ـییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا به‌یه‌كه‌وه بینرانه‌وه، به‌ڵام به ئاستی پێشوویان ده‌رنه‌كه‌وتن، بێنزێما گۆڕانكاری پێ كرا و گاریس به‌یلیش له خوله‌كی 67ـی گێمی دووه‌م به‌هۆی ئازار و پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
.jpg)